x

Yalla Houbaibat #40_Rani

مەرج و شەرتەکان

بەردەستبوون و بەکارهێنانی ئەم ماڵپەڕە لە ئیمارات و لە هەموو وڵاتان دا لەلایەن ڕانی بەم مەرجانەی خوارەوە پێشکەش دەکرێت:

تۆ بە بەکارهێنانی ماڵپەڕی ڕانی سنووردارێتیەکانی ئەم مەرجانە قەبووڵ دەکەیت، کە دەسبەجێ لە یەکەم بەکارهێنانی ماڵپەڕی ڕانی دا جێبەجێ دەکرێت. بە بەکارهێنانی ماڵپەڕی ڕانی وا دادەنرێت کە تۆ بە مەرجەکانی ئێرە ڕازیت. ئەگەر تۆ لەگەڵ سنووردارێتیەکانی ئەم مەرجانەی خوارەوە ڕازی نیە، ئەوا تکایە مەچۆ سەری و ئەم ماڵپەڕە بەکار مەهێنە. ڕانی لەوانەیە هەرکات بیەوێت ئەم مەرجانە بگۆڕیت، بۆیە تکایە دڵنیا ببە کە ئەم مەرجانە بەردەوام کۆنترۆڵ دەکەیت. بەکارهێنانی بەردەوامی ئەم ماڵپەڕە بە واتای قەبووڵکردنەوەی مەرجەنوێکراوەکان یان هەموارکراوەکانە. ئەگەر تۆ بەم گۆڕانکاریانە ڕازی نیت، ئەوا چیتر ئەم ماڵپەڕە بەکار مەهێنە. ئەگەر ئاڵۆزیەک لە نێوان ئەم مەرجاانە و مەرجە خۆجێییە تایبەتەکان هەیە کە لە هەرشوێنێکی ماڵپەڕی ڕانی دەردەکەوێت (وەک ڕێبازەکانی ماڵەوە) ئەوا دواترچارەسەر دەکرێت.

بەکارهێنانی ماڵپەڕی RR

تۆ ڕازی دەبیت بە بەکارهێنانی ماڵپەڕی ڕانی تەنا بۆ مەبەستە یاساییەکان و بە چەشنێک بەکاری بهێنە کە ڕێگری نەکات لە ماف، سنوورداری کەسێکی دیکە یان کار نەکاتە سەر بەکارهێنان و حەزی کەسێکی تر لە ماڵپەڕی ڕانی. ڕەفتاری قەدەغەکراوە بریتیە لە هەراساندن یان ڕەنجاندن یان نائارامیی سازکردن بۆ هەر بەکارهێنەرێکی دیکەی ماڵپەڕی ڕانی، گواستنەوەی شتی نەشیاو و ورووژێنەر یان خراپکردنی ڕەتی ئاسایی گفتوگۆی ناو ماڵپەڕی ڕانی، بەڵام سنووردار نابێت بەمانە.

سامانی ڕووناکبیری

هەموو مافەکانی چاپ، ناوباانگی بازرگانی، مافی دیزاین، مافی تۆماری داهێنان و مافەکانی سامانی ڕووناکبیریی (تۆمارکراو یان نەکراو) لە ماڵپەڕی ڕانی و تێدا و هەموو ناوەڕۆکەکەی (وەک هەموو بەرنامەکان) لەسەر ماڵپەڕەکە، بۆ ڕانی یان پەرماندەرانی دەمێنێتەوە (کە پێک دێت لە بەکارهێنەرانی دیکە). تۆ نابێت بەهیچ شێوەیەک کۆپی، بەرهەمهێنانەوە، بڵاوکردنەوە دووبارە، وەرگێڕاندنەوە، ئەندازیاری بەراوەژوو، داگرتن، پۆست، پەخش، گواستنەوە، خستنەبەردەست لە ناوەڕۆکی ماڵپەڕی ڕانی بکەیت، مگەر بۆ بەکارهێنانی کەسیی، نابازرگانی خۆت. هەروەها ڕازی دەبیت بەوەی کە کاری تێکەڵ لەسەر ماڵپەڕی ڕانی نەکەیت یان گونجاندن و گۆڕان نەکەیت. هەرچەشنە بەکارهێنانێکی ناوەڕۆکی ماڵپەڕی ڕانی، پێویستی بە ڕەزامەندی نووسراوی پێشوەختەی ڕانی هەیە.

ناو، وێنە و لۆگیەک کە ڕانی یان لایەنەکانی سێیستەم و بەرهەم و خزمەتەکانیان دەناسێنێت، مافەکانی کۆپیڕایت، دیزاین و ناوبانگی ڕانی و/یان لایەنەکانی سێیەم لەخۆ دەگرن. هێچ شتێکی ناو ئەم مەرجانە نابێت وەک پێدانی مۆڵەت یان مافی بەکارهێنانی هەرچەشنە ناوبانگێکی بازرگانی، مافی دیزاین یان کۆپیڕایت، یان هەر لایەنێکی سێیەمی دیکە هەژمار بکرێت.

نەمانی بەرپرسیارەتی و سنووری بەرپرسیارەتی

ناوەڕۆکی ماڵپەڕی ڕانی، وەک زانیاری، ناو، وێنە، دیمەن، لۆگۆ، هێما دەربارەی یان پەیوەندیدار بە ڕانی، بەرهەم و خزمەتەکانی (یان بەرهەمەکانی لایەنی سێیەم و خزمەتەکانیان)، لەسەربنەمای “وەک هەیە” و “وەک بەردەستە” پێشکەش دەکرێت. بە هەمان ئەندازە کە یاسای ئیمارات ڕێگەی داوە، ڕانی هەموو نوێنەرایەتیکردن و گەرنتیەکان لادەبات (چ ئاشکرا یان بە واتا)، وەک زەمانەتەکانی باسکراوی کوالیتی ڕازیکەر، گونجاندن بۆ مەبەستی تایبەت، سەرپێچینەکردن، سازگاریی، ئاسایش و ڕێکوپێکی. ڕانی گەرەنتی هێڵی کاتیی، تەواوکراویی یان کاری ماڵپەر یان هەرچەشنە ناوەڕۆکێک ناکات. لە کاتێک دا ئێمە هەوڵ دەدەین دڵنیایی بدەین هەموو ناوەڕۆکی پێشکەشکراوی ڕانی لەکاتی بڵاوکردنەوە دا ڕاست و دروستن، هیچ بەرپرسیارەتیەک لەلایەن ڕانی یان نوێنەرەکەی بۆ هەبوونی هەڵە، سڕینەوە یان ناوەڕۆکی چەوتی سەر ماڵپەڕەکە قەبووڵ ناکرێت.

ڕانی نابێت بەرپرسیاری بۆ هەرچەشنە زیاندیتنێک (چ زیان یان لەدەسدانێک بێت کە ببینرێت، دیترابێت، بزانرێت یان بەهەرحاڵ): (a) لەدەسدانی زانیاری؛ (b) لەدەسدانی شوێن یان سوودی پێشبینیکراو؛ (c) لەدەسدانی کار؛ (d) لەدەسدانی دەرفەت؛ (e) لەدەسدانی خۆشنیەتی یان زیانگەیشتن بە ناوبانگ (f) لەدەسدانێک کە بەهۆی لایەنی سێیەمەوە بووە؛ یان (g) هەرچەشنە زیانێکی ڕاستەوخۆ، ناڕاستەوخۆ، لە ئامانج، تایبەت یان نموونەیی بەهۆی بەکارهێنانی ماڵپەڕی ڕانی، سەرباری جۆری چالاکیەکە.

ڕانی گەرەنتی چالاکیە بەردەستەکانی سەر ماڵپەڕی ڕانی ناکات کە بەردەوامن یان بێهەڵەن، کە هەڵەکان ڕاست ەکرێتەوە، یان خزمەتەکانی ماڵپەڕی ڕانی یان سێرڤەرێک کە بەبێ ڤایرۆس یان کێشەوکەلێن بەردەستی دەکات. تۆ تەئیدی دەکەیت کە ئەمە بەرپرسیارەتی تۆیە ڕێبازە گونجاوەکان و کۆنترۆڵی ڤایرۆس جێبەجێ بکەیت (وەک دژە-ڤایرۆس و کۆنترۆڵەکانی دیکەی پاراستن) بۆ ئەوەی لەسەر پێداویستیە تایبەتەکانی خۆت بۆ ڕاستی و دروستی پێدان یان دەرهێنانی زانیاری ڕازی بیت. هەروەها پشتڕاستی دەکەیتەوە کە ڕانی بەرپرسیاری وەها کێشەگەلێک نیە کە بەهۆی بەکارهێنانی ماڵپەڕی ڕانیـەوە ساز بووە.

گشتیی

ئەگەر هەریەک لەم مەرجە دیاریکراوانە نایاسایی، چەوت بن یان بەشێوەیەکی دیکە بەهۆی یاساکانی هەر ویلایەت یان وڵاتێک کە ئەم مەرجانە جێبەجێ دەکرێن ناچاری بن، ئەوا هەتا ئەو جێگەی دەکرێت و لە ئاستێک کە نایاسایی، چەوت یان جێبەجێنەکردنی بێت، دەبێت لە ئەم مەرجانە بە هەند وەربگیردرێت و بسڕێتەوە و مەرجە ماوەکان بە هەمان شێوە دەمێننەوە و بەردەوام دەبێت پابەندی بن و ناچارییە.

جێبەجێنەکردن یان درەنگ جێبەجێکردنی هەر مافێک لە ئەم مەرجانە لەلایەن ڕانی، بە واتای چاوپۆشی ڕانی لە جێبەجێکردن ئەم مافە نیە. ئەم مەرجانە دەبێت بەپێی یاسای ئیمارات چاودێری بکرێت و لێک بدرێتەوە، بۆ ئەوەی بزانرێت شیای تایبەتی چارەسەرکردنی ناکۆکی ئیحتیمالی لە بەکارهێنانی ماڵپەڕی ڕانی هەیە یان نا.